زەردەشتیەکان لە شەوی چلەدا شەراب پێشکەش دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمشەو شەوی یەڵدایە و درێژترین شەوی ساڵە، لەلای زەردەشتییەکان بە شەوی چلە ناسراوە و لەم شەوەدا ئاگر دەکەنەوە.

ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، لە شەوی یەڵدادا ئاگر دەکەنەوە و شەراب دەخۆنەوە، میوە ناوکدارەکان دادەنێن چونکە لای ئەوان ئاماژەی بە خستنەوەی نەوەی زۆر و شەوێکی گرنگە لایان.

وتیشی، بەپێی ئەفسانەکان، لەم شەوەدا رۆژ لە دایک دەبێت و لە 21/3 رۆژ باڵغ دەبێت، و لە 21/6 گەورە دەبێت و  لە 21/9 بەرەو نەمان دەچێت.

باسی لەوەش کرد، لە شەوی یەڵدادا ئاهەنگ دەگێڕن و شەراب دەخۆنەوە و هەنار دادەنرێت.

پیداچوونەوە: ژێوار خدر

ئەمشەو شەوی یەڵدایە و درێژترین شەوی ساڵە

ئەمشەو شەوی یەڵدایە و درێژترین شەوی ساڵە