لە زاخۆ

شەربەتییان کڕی و ڤەیپ دەرچوو

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە زاخۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی لە پاکەتێکی شەربەتدا شاردرابووەوە و دەستی بەسەرداگیرا.

ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024، گرتە ڤیدیۆییەک تایبەت بە 964 نێردراوە، تێیدا دەرکەوتووە کە  خاوەن مارکێتێک شەربەتی بەچەند مێردمنداڵێک فرۆشتووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە لەناو پاکەتەکەیدا ڤەیپ (جگەرەی ئەلیکترۆنی)ـی تێدایە و خاوەنی مارکێتەکە خۆیشی ئاگاداری ئەوە نەبووە.

سیروان ساڵح، خاوەنی مارکێتەکەیە بە 964ـی وت، “نرخی شەربەتەکە 250 دینارە، بەشێکییان فرۆشراون و ئەوانەی کە ماویشن لەلایەن لیژنەکانەوە گوازراونەتەوە و دەستیان بەسەرداگیراوە.

لەسەر ئەم بابەتە 964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی زاخۆ کوڤان ئاڤدەل کرد، ئەو وتی، ”لیژنەیەکمان پێکهێناوە و سەردانی هەموو مارکێتێک دەکەین، هەر کامێکیان ئەو جۆرە بەرهەمەی هەبێت دەستیبەسەردا دەگیرێت و خاوەن بەرهەمەکەش رێووشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەهۆی فرۆشتنی ڤەیپەوە مارکێتێک داخرا

بەهۆی فرۆشتنی ڤەیپەوە مارکێتێک داخرا