"پۆلیس و خوێندنى باڵا" وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه
ئایا سه‌رۆكى زانكۆى راپه‌ڕین دراوه‌ته دادگا؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆكى زانكۆى راپه‌ڕین (پ.ی.د. پەیمان ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د) له‌سه‌ر دۆسییه‌یه‌ك درابێته دادگا، بابه‌تى دادگاییه‌كه‌شی دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌ك وانه‌بێژ بێت كه له‌ماوه‌ى رابردوو بۆ زانكۆكه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بڵاوكراونه‌ته‌وه “دوای ئەوەی لە مانگی رابردودا بەناوی وانەبێژەوە نزیکەی 400 کەس لە زانکۆی راپه‌ڕین بە شێوەی گرێبەست دامەزران، دەرکەوت زۆرینەی ئەو کەسانەی دامەزراون خزمی بەرپرسانی زانکۆی راپەرینن”.
964 په‌یوه‌ندی به ده‌روو قادر، وته‌بێژى پۆلیسی ئیداره‌ى راپەڕینەوە كرد، ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر سه‌رۆكى زانكۆ هه‌بێت، یاخود دۆسییه‌ى دادگایی بۆ كرابێته‌وه.
وتیشی “به‌فه‌رمى هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێمه نه‌هاتووه”.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به كاروبارى زانكۆكه‌وه هه‌بێت ئه‌وا پێشتر له لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند له زانكۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، نه‌ك راسته‌وخۆ سكاڵا ببرێته دادگا و پۆلیس ئاگادار بكرێته‌وه.
لایخۆشییه‌وه عه‌باس دزه‌یی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه به‌فه‌رمى هیچ شتێكیان له‌باره‌ى تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكى زانكۆى راپه‌ڕین پێگه‌یشتبێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ش كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه هیچ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زانكۆكه پێكهێندراوه له‌باره‌ى هه‌ر بابه‌تێك كه كێشه‌و گرفتى تێدابێت، وتى “لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت بۆ وردبینی كردنى ناوى وانه‌بێژان داندراوه و ده‌ست به‌كار بووه، به‌ڵام لیژنه‌كه ته‌نیا بۆ زانكۆى راپه‌ڕین نیه به‌ڵكو بۆ ته‌واوى زانكۆكانى هه‌رێمی كوردستانه”.