دوای 10 مانگ

ئەو پێنج پۆلیسەی لەسەر کوشتنی راوچییەک دەستگیرکرابوون ئازادکران

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

پێنج پۆلیسی دارستانی ناحیەی زینانە 10 مانگە بە تۆمەتی کوشتنی راوچییەک دەستگیرکراون، ئەمڕۆ بێتاوان دەرچوون و ئازادکران.

مانگی دووی ئەمساڵ تەرمی راوچییەک لە ناحیەی زینانەی قەزای کفری دۆزرایەوە، سەرەتا گومانی ئەوە هەبوو لەلایەن داعشەوە کوژرابێت یان لەگەڵ پۆلیسی دارستان بەشەڕهاتبێت.

ھاشم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە 964ى وت،” پێنج پۆلیسی ئێمە لە زینانە تۆمەتبارکران کە ئەو راوچیەیان کوشتووە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیران و دەستگیرکران”.

“دوای نزیکەی 10 مانگ لە دەستگیرکردنیان، دادگا بڕیاری بێتاوانی ئەو پێنج پۆلیسەی دەرکرد و ئازادکران و گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانی خۆیان”،ھاشم عەلی وای وت.

وتیشی،”ئەو پۆلیسانە لەماوەی ڕاگرتنیان بەپێی یاسا نیوەی مووچەیان پێدراوە چونکە تۆمەتبار بوون، بەڵام دوای ئازادکردنیان لێبڕینەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە”.

لە سنوری ناحیەی زینانەی سەر بە کفری شەش کەس بۆ راوکردن چووبونە ناوچەی داودە، لەپڕ تەقە کرا لێیان و “راوچییەک کوژراو و یەکێکی دیکەش لە هاوکارەکانی بریندار بوو ”.

درەنگانێکی شەوی 24.1.2024 ئەم راوچییە کوژرا، ئەم پێنج پۆلیسە تاوانباربوون و بێتاوان دەرچوون، هێندەی تاریی ئەو شەوە رووداوەکە بە ئاڵۆزی ماوەتەوە.

پێداجوونەوە – ژوولی عەدنان

لە زنانە راوچییەک کوژرا و یەکێک لە هاوکارەکانی بریندار...

لە زنانە راوچییەک کوژرا و یەکێک لە هاوکارەکانی بریندارە

لە زینانە راوچییەکان بە رۆژی رووناک راودەکەن و ترسیان ...

لە زینانە راوچییەکان بە رۆژی رووناک راودەکەن و ترسیان نەماوە