خۆپیشاندانیان کردووە و رێگایان داخستووە

خوێنداکارانی کۆلێژی یاسای کەرکوک نابێت بە کوردی وەڵامی تاقیکردنەوە بدەنەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بڕیارێک لە زانکۆی کەرکوک دەرچووە کە خوێندکارانی بەشی یاسا بۆیان نییە بەزمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە و ئەوانیش نارەزایەتیان دەربڕیوە و رێگایان داخستووە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 19.12.2024 یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ لە زانکۆی کەرکوک دەستیپێکرد بە پێی دواین رێنمایی هیچ خوێندکارێکی زانکۆ بۆی نییە بە زمانی کوردی وڵامی تاقیکردنەوەکان بداتەوە و ئەوەش ناڕەزایەتی خوێندکارانی لێ کەوتووەتەوە.

ژیلە تەیفور یەکێکە لە خوێندکارە ناڕازیەکان بە 964ـی وت، ماوەی 15 ساڵە بە زمانی کوردی دەخوێنین ئەمڕۆ لە ناو تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ پێمان دەڵێن نابێت بەکوردی وڵام بدەنەوە، هیچ کەسێک بۆی نییە رێگریمان لێ بکات و دەبێت بە زمانی خۆمان وڵام بدەینەوە و رێگاکەش ناکەینەوە.

964 لەسەر بڕیارەکە پەیوەندی بە عەمید و سەرۆک بەشەکانی زانکۆی کەرکوکەوە کرد بەڵام کەسیان ئامادە نەبوون زانیاری لەسەر ئەو بڕیارە ئاشکرابکەن و قسەیان نەکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دە...

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دەکەن