کەی دەستپێ دەکەنەوە؟
خوێندنی باڵا دوو هەفتە یەکسانکردنی بڕوانامە رادەگرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ ماوەی دوو هەفتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، یەکسان کردنی بڕوانامە لە وەزارەتەکەی رادەگرێ، ئەوەش بەهۆی داخستنی ژمێریاری دارایی کۆتای ساڵ.
داخستنەکە، لەنێوان 22.12.2024 بۆ 6.1.2025 بەردەوام دەبێ، لەو ماوەیەدا تەنیا نوسراوى سمینار و وەڵامدانەوەى نوسراوى دامودەزگاکانى دیکە رای دەکرێت.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 18.12.2024، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،
بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامەو پێدانەوەى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامەیان هەیە، بەهۆى داخستنى ژمێریارى دارایی کۆتایی ساڵ و ڕاگرتنى وەرگرتنى رسوماتى خزمەتگوزارییە حکومییەکان، لە ڕۆژى یەکشممە ڕێکەوتى (2024/12/22) تاوکو رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (2025/1/5) مامەڵەى یەکسانکردنى بروانامەو پێدانەوەى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە دەوەستێت، لەو کاتەدا تەنها نوسراوى سمینار و وەڵامدانەوەى نوسراوى دامودەزگاکانى دیکە ڕای دەکرێت.