"موچەی مانگی 10 و 11ـەمان ناردووە"
وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە رێکاری یاسایی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم
964+
توانا نەقی
وەزارەتی دارایی عێراق هاتە دەنگ لەسەر ئەوەی کە گوایە خەتابارن لە نەناردنی موچەی هەرێم و دەڵێت ئەوان پابەندن بە رێکاری یاسایی بۆ ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەواڵانەی کە بڵاودەکرێنەوە گوایە ئەوان دەستیان بەسەر چوار موچەی هەرێم گرتووە دوورە لە راستییەوە.
دەشلێت، ئەوان پابەندن و موچەی هەریەک لە مانگەکانی 10 و 11ـەیان ناردووە و دەبێت حکومەتی هەرێمیش پابەند بێت بەو میکانیزمەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ پەسەندی کردووە.
وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە موچە لە رێگەی کۆبوونەوە دەورەییەکانی نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، هەروەها پابەندە بە دابینکردنی دارایی مووچە بەپێی کاتە دیاریکراوەکان و رێکارە یاساییەکان.
ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم خەریکی دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـەیەو ڤەغداش بڕەپارەیەکی دیکەی بۆ ماگی 11 ناردووە بەڵام هەرێم دەڵێت کورتهێنانی هەیە و ناشزانرێت کەی موچەی ئەو مانگە دابەش دەکرێت.