دیمەنی شەمعەی باڵچوخ لە بەکرەجۆ. وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
بۆ خواردنەوە
ئیتر سلێمانی ئاوی پیسی نابێت
964+
ژوولی عەدنان
قایمقامیەتی سلێمانی ناهێڵێت شەمعەکان ئاوی پیس و ناتەندروست دەرخواردی خەڵک بدەن.
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە و رۆژانە چاودێری شەمعی ئاوەکانی شارەکە دەکات تا چیتر ئاوی ناتەندرووست بە هاوڵاتیان نەدەن.
باسیان لەوەشکردووە کە ئەم لیژنەیە شەمعی یاسایی و نایاسایی لێکجیا دەکاتەوە و ئاوەکە دەپشکنێت و بەو پێیە شەمعەکان پۆلێن دەکات.
وتوشیانە هیچ شەمعێک رێگەی پێنادرێت کاربکات ئەگەر ئاوەکەی لە پشکنینی زانستی لیژنەکان بە تەندرووست دانەنرێت.
ماوەی پێشوو پەتایەكی گەورەی سكچوون و رشانەوە تووشی هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور بوو و بەپێی لێدوانی وەزیری تەندروستی، 1560 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشییەکە لە قەزاکە تۆمار کرا.
هۆکارەکەشی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاوی پیس بووە لەسەر رووباری بێستانسوور، لێچوونێک هەبووە و ئاوی پیس تێکەڵبووە بە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە
برنجیان بە ئاوی پیس ئاو دەدا، پێیان زانرا و تێكدران
![كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدە...](https://ku.964media.com/storage/2024/07/QjhPrdsPymJZhUMnQLWEMgNXiJfXVrqCl3ldyDBIRq9hAyhCd6mWIniWk2-200x113.jpg)