ئەمشەو سیستمی ساڵانی پێشوویان بۆ دەگەڕێتەوە

“گرفتی دانیشتووانی گوندە ناڕازییەکانی سنوری ھەڵەبجە چارەسەر کرا”

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ئەمڕۆ دانیشتووانی دە گوندی سنووری ھەڵەبجە لە دژی کەمی کارەبای نیشتیمانی گردبوونەوە و رێگەی سەرەکی ھەڵەبجە – ھەورامانیان داخست، بەڕێوبەری گشتی کارەبای ھەڵەبجەش دڵنیایی دەدات، کە کێشەکەیان چارەسەرکراوە و لە ئەمشەوەوە ئەو سیستمی دابەشکردنەی ئەوان داوایدەکەن بۆیان دەگێڕدرێتەوە.

سەعید سەید قادر، بەڕێوبەری گشتی کارەبای ھەڵەبجە بە 964ـی وت، گرفتی کەمی کارەبا سەرتاسەرییە و تایبەت نییە بە سنوورەکەی ئێمە، بەڵام کێشەی ئەو گوندانە ئەوەبوو کە ئەو بڕە کارەبایەی پێیان دەدرا، بە دوو جار بوو لە شەواندا کارەبا بڕینی تێدەکەوت، ئەوانیش داوایانکرد کە کارەباکەیان بەسەریەکەوە پێبدرێت، چونکە زۆربەی گوندەکان مۆلیدەی ئەھلییان نییە و شەوان بێ کارەبا دەبوون”.

وتیشی، دوای قسە کردن لەگەڵ کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی و گەیاندنی داواکارییەکانی ھاوڵاتیان، گوێیان لە داواکارییەکەمان گرت و لە ئەمشەوەوە بە پێی داواکاری خەڵکی گوندەکان، کارەبا دابەشدەکرێت و چیتر لە شەواندا کارەبا ناکوژێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی ھەڵەبجە گردبوونەوە

دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی ھەڵەبجە گردبوونەوە