هێشتا هۆكار و زیانەكان نادیارن
دەواجنێكی بەخێوكردنی پەلەوەر لە كەورگۆسك سووتا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە دەواجنێكی بەخێوكردنی پەلەوەر لە سنووری ناحیەی كەورگۆسكی سەر بە هەولێر سووتا، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام هێشتا زەرەر و زیانەكانی نادیارن.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رووداوەكەی بۆ 964 پشتڕاستكردەوە و وتیشی، تیمەكانمان زوو گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە، كە لە سنووری كەورگۆسك بوو، توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن و هیچ زیانێكی گیانییش نەبووە.
سەبارەت بە هۆكاری ئاگرەكە و زیانە ماددییەكانیشی، شاخەوان سەعید وتی، تیمەكانمان خەریكی لێكۆڵینەوە و بژاردنی زەرەر و زیانەكانن و هێشتا راپۆرتی كۆتاییمان بەدەست نەگەیشتووە”.
هەروەها رایگەیاند، هەر كاتێك هۆكاری ئاگرەكە و زەرەر و زیانەكان بە وردی زانرا، بڵاویدەكەینەوە.