بۆ تۆمارکردنی ناوەکانتان لە لیستی نوێی موچە

فەرمانبەرانی تەندروستی گەرمیان ژمارەی کارتی نیشتمانی رادەستی ژمێریاری بکەن، ئەگەرنا بێ موچە دەبن

964+

شۆڕش قادری

لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆران، تەندروستی گەرمیان هۆشداری دایە فەرمانبەرانی و دەڵێت، تا زووە ژمارەی کارتی نیشتمانی بدەنە بەشی ژمێریاری، ئەگەرنا مانگی داهاتوو بێ موچە دەبن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا داوا لە سەرجەم فەرمانبەرانی دەکات کە ژمارەی کارتی نیشتمانییان رادەستی هۆبە و بەشەکانی ژمێریارییان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنیان لە لیستی نوێی موچە، بەپێچەوانەوە بۆ مانگەکانی داهاتوو لە وەرگرتنی مووچە بێبەش دەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە 17.12.2024 دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا و تا رۆژی دوشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری و یەکەم پلە بەرزکردنەوەی فەرم...

بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری و یەکەم پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم  لە 1%ـی موچە دەبڕدرێت

سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمی...

سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان موچە وەردەگرن