باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
تا 16 رۆژ بە مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت
ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوە دەخوێنن دەتوانن بۆ پشووی سەری ساڵ بگەڕینەوە هەرێم
964+
توانا نەقی
ئەو خوێندکارانەی خوێندنی باڵا لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن بۆ پشووی سەری ساڵ بگەڕینەوە هەرێم و بە مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بە بڕیاری وەزیر و بەهۆى نزیکبونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەتوانن بگەڕینەوە هەرێم.
دەشڵێت، دەتوانن لە 20.12.2024 تاوەکو 5.1.2025 و بۆ ماوەی 16 رۆژ بگەڕێنەوە و ئەو ماوەیە لە شارەکانی هەرێم بەسەر بەرن و بە مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.