"لە جیهان ئاڵایەکی واجوان نییە"

لە سوێدەوە هاتووتەنەوە و ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە

964+
دەشتی عارف- هەولێر

لیا کچە کوردەکەی خۆمان و هاوسەرە سوێدییەکەی گەڕاونەتەوە هەولێر و بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە، لە بەردەم قەڵای هەولێر ئاڵایان بەرزکردووەتەوە و دەڵێن، لە جیهان ئاڵایەکی واجوان نییە.

لیا، کچە رۆژنامەوانێکی تەمەن 29 ساڵە و لە سوێد لەدایکبووە، ماوەی 9 ساڵە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندریاسی سوێدی کردووە و ماوەی چەند مانگێکە گەڕاونەتەوە کوردستان، لیا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، لە جیهان ئاڵایەکی واجوان نییە و مێژووییە، بۆیە نابێت ئەو رۆژە لەبیربکەین.

ئەندریاس هیچ دەربارەی رۆژی ئاڵای وڵاتەکەی خۆی نازانێت و دەڵێت، سەر بڵندین بە ئاڵای کوردستان و پێویستە قەد زمانی کوردی لەبیرنەکەین.

ئەم دوو هاوسەرە ئێستا بوونەتە بلۆگەر لە سۆشیال میدیا و بابەت و ڤیدیۆی جیاواز بە شێوازی کۆمیدی دەخەنەڕوو.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

کچە کوردێک بووەتە بووکی سوێدییەکان و زاواش بە دڵ بووەت...

کچە کوردێک بووەتە بووکی سوێدییەکان و زاواش بە دڵ بووەتە کورد