گەنجێکی عەرەب ئاڵای کوردستانی لە ژوورەکەی خۆی هەڵواسیوە
نەیهێشت ئاڵای کوردستان لەسەر شەقام بکەوێت
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
محەمەد تامر، گەنجێکی بەنەتەوە عەرەبە و سورییە، ماوەی کەمتر لە ساڵێکە لە هەولێر کاردەکات، ماوەیەک پێش ئێستا لە نزیک شوێنی کارەکەی، ئاڵای کوردستان لەسەر زەوی دەبینێت و هەڵیدەگرێتەوە و دەیشوات و لە ژوورەکەی خۆی هەڵیدەواسێت.
محەمەد بۆ 964 دەڵێت، شەرەفمەندم ئاڵای کوردستان لە ژوورەکەمدا هەڵبواسم و میوانی ماڵەکەم بێت، من کورد و کوردستان و ئاڵای کودستانم زۆر خۆشدەوێت.
دەشڵێت، هەر وەک ئاڵای خۆمان تەماشای ئاڵای کوردستان دەکەم، هیچ جیاوازی نییە لە نێوان نەتەوەکانی عەرەب و کورد، کوردەکانم وەک برایەکی خۆم خۆشدەوێ.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر