حاجیاوا و چوارقوڕنە

ئەو منداڵانەی لە هەڵمەتی کوتان دواکەوتبوون کوتران

964+

ژێوار خدر

هەڵمەتی هەشت رۆژەی کوتانی منداڵانی دواکەوتوو لە کوتان لە قەزای حاجیاوا و ناحیەی چوارقوڕنە کۆتایی هات.

ناجیە حامید، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی راپەڕین بە 964ـی وت، ماوەی هەشت رۆژە تیمەکانیان لە ناحیەی چوارقوڕنە و قەزای حاجیاوا، هەڵمەتێکی کوتانیان بۆ منداڵانی تەمەن خوار پێنج ساڵان دەستپێکردووە، بۆ ئەوانەی لە کوتان دواکەوتبوون، ئەمڕۆش کۆتا رۆژ بوو توانرا بە سەرکەوتوویی تەواو بکرێ.

وتیشی، هەڵمەتەکە لەلایەن چوار تیمەوە ئەنجامدرا، دوو تیمیان لە چوارقوڕنە کە نزیکە 780 منداڵیان کوتا، دوو تیمەکەی دیکەش لە حاجیاوا زیاتر لە 800 منداڵیان کوتا، کە خۆی ئامانجەکە کوتانی 800 منداڵ بوو لە هەر یەک لەم دوو ناوچەیە.

روونیشیکردەوە، کوتانەکە دژی نەخۆشی سورێژە بوو، منداڵانی دواکەوتوو لە کوتان ئەو منداڵانەن، کە لە کاتی کوتانی ئاساییدا نەیانتوانیوە ژەمی کوتانەکانییان وەربگرن، ئەمەش زیاتر ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی سەنتەری شارەکان و لە ناوچە دوورەدەستەکان دەژین.

ئەمە دووەمین هەڵمەتە، کە ئەمساڵ لە دەڤەری راپەڕین ئەنجام دەدرێت، هەڵمەتی یەکەم لە سەرەتای ساڵدا لە قەزای پشدەر و سەنتەری قەزای رانیە ئەنجامدراوە.

لە ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە 40 هەزار منداڵ دژی سورێژە کو...

لە ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە 40 هەزار منداڵ دژی سورێژە کوتراون