كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌با گونده‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى په‌رێشان كردووه
“نوور”ه‌كه‌ى عه‌نه‌ب له‌به‌ر تاریكی بە رووناکی لایت ده‌رس ده‌خوێنێت
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
كه‌مبوونه‌وه‌ى كاتژمێره‌كانى كاره‌با به ته‌نیا گه‌وره‌كانى گوندی عەنەبى لە هەڵەبجە په‌رێشان نه‌كردووه، ئه‌وه‌تا بچووكه‌كانیش به‌هۆى بێ كاره‌باییه‌وه كێشه و گرفتى خوێندنیان بۆ دروست بووه و یه‌كێك له قوتابییه‌كان ده‌ڵێت، وه‌ك پێویست ناتوانین ده‌رس بكه‌ین.
عه‌نه‌ب یه‌كێك له‌و گوندانه‌ى سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌یە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مۆلیده‌ى ئه‌هلیان نییه، كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دروست كردوون.
نوور حه‌یده‌ر، کە یه‌كێك له قوتابیانى ئه‌م گونده‌یه له ژوورێكی تاریك دانیشتووه و به لایتێك ده‌یه‌وێت ده‌رسی قوتابخانه‌كه‌ى بخوێنێت، به 964ـى وت، پێشتر كه كاره‌بایان ئاسایی بوو له‌دواى نانخواردنه‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ستیان به ده‌رس خوێندن ده‌كرد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى كاره‌باكه‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه ناتوانێت به جوانى ده‌رسه‌كانى بكات و به ناچارى ده‌خه‌وێت.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاره‌با كه‌مبووته‌وه ئینته‌رنێتیشمان نه‌ماوه، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زانیارییه‌كى بابه‌ته‌كانمان له یوتوب وه‌ربگرین، ناتوانین”.
تەنیا گوندی عەنەب نییە، بەڵکو زیاتر لە 20 گوندی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، قەزای خورماڵ و ناحیەی سیروان، شەوان لە کاتژمێر 8:00 ـه‌وه تا کاتژمێر 12:00 بێ کارەبا دەبن، ھەندێکجاریش تا کاتژمێر 1:00ـى شه‌و ده‌خایه‌نێت.
سەعید سەید قادر، بەڕێوبەری گشتیی کارەبای ھەڵەبجە بە 964ـی وت، سیستمى پێدانى كاره‌با لە دەست ئه‌واندا نییە، بەڵکو بۆیان دیاریکراوە و ناشتوانن دەستکاری بکەن.
دەربارەی گوندەکانی سنووری قەزای خورماڵیش، ئامانج محەمەد به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى ئه‌م قه‌زایه بە 964ـى راگەیاند، “لە کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانییەوە، داواکراوە کە خورماڵ لە سیستمی کارەبای گوندەکان دەربھێنرێت، بۆ ئەوەی وەک قەزایەک لە سیستمی دابەشکردنی کارەبادا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەو کات کارەبای گوندەکانیش وەک ساڵانی پێشووی لێدێتەوە، بەم شێوەیەش دانیشتووانی خورماڵ زەرەرمەند دەبن، بۆیە بە دوای چارەسەرێکی گونجاو‌دا دەگەڕێین”.
ساڵانی پێشوو، لانی کەم لە 24 کاتژمێردا، 12 کاتژمێر کارەبا دەدرا بە گوندەکانیش، بەڵام ئەمساڵ، کارەبا کەمکراوەتەوە بۆ ھەشت کاتژمێر، ئەو ھەشت کاتژمێرەش بە دووجار دەدرێتە ھاوبەشانی کارەبا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن