سزاى فرۆشیار سێ ملیۆن دیناره‌

وه‌زاره‌تى ناوخۆ: لێپرسینەوەی توند لە كڕین و فرۆشتنى سیمكارتى تۆمارنه‌كراو دەكەین

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان رێكاره‌كانى  فرۆشتنى سیمكارتى تۆمارنه‌كراوى توند كرد و سزاى ئه‌و كه‌سانه‌شی، كه‌ ده‌یفرۆشن به‌ سێ ملیۆن دینار داناوه‌.

هێمن میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم، ئه‌و رێكاره‌ نوێیانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ده‌كرێت سیمكارت یه‌كێك بێت له‌ ئامرازه‌كانى تاوانكارى، بۆیه‌ هاوڵاتیان هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ سیمكارتى تۆمارنه‌كراو بكڕن، نه‌سیمكارتى خۆشیان بفرۆشنه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ “سمیكارتى تۆماركراو به‌ناوى هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بێت، بكه‌وێته‌ ده‌ست تاوانكارێك كاتێك هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌دوایدا ده‌چن ره‌نگه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ى كه‌ سیمكاره‌ته‌كه‌ى به‌ناوه‌، تووشی كێشه‌ ببێت”.

ئامۆژگارى هاوڵاتیانیشی کرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ سیمكارتێكى تۆمارنه‌كراو نه‌كڕن و ئه‌وانه‌ى به‌ناوى خۆشیانه‌وه‌یه‌، نه‌یفرۆشن، ئەگه‌ر به‌ناوى كڕیار تۆمارنه‌كرابێت.

هێمن میرانی رووى له‌ فرۆشیار و ئه‌و شوێن و دوكانانه‌ش كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ فرۆشتنى مۆبایل، سیمكارت ده‌فرۆشن و ئاماژەی بەوەدا، ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمى نه‌كرابنه‌ بریكار و ناویان تۆمار نه‌كرابێت ئه‌م كاره‌ نه‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێین، “تكایه‌ واز له‌ فرۆشتنى سیمكارتى تۆمارنه‌كراو بهێنن، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره‌ بكات بڕی سێ ملیۆن دینار سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كرێت”.

ئەوەی سیمكارتی تۆمارنەكراوی پێ بگیرێت سزای دارایی گەو...

ئەوەی سیمكارتی تۆمارنەكراوی پێ بگیرێت سزای دارایی گەورە دەدرێت