لە 964ـەوە

مەزهەری خالقی: بیری گۆرانی دەکەم و رەنگە بگەڕێمەوە

964+

دیلان محەمەد

مەزهەری خالقی لە رێگای مایکی 964ەوە پڕۆژەی نوێی ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، بیری گۆرانی دەکەم و رەنگە بگەڕێمەوە.

ماوەیەکی زۆرە مەزهەری خالقی دیارنییە و لە گۆرانی وتنیش بەدوورە، لە لێدوانێکی تایبەتدا وتی”شکور بۆ خوا تەندروستیم باشە و بیری گۆرانی وتنیش دەکەم، لەوەتەی لە ماڵەکەم نەماوم گۆرانیم نەوتووە، بەڵام دوای پێگەیاندن و بە ئەکادیمونی پڕۆژەی ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد کە 23 ساڵە سەرقاڵیم، رەنگە بگەڕێمەوە و گۆرانی بڵێم”.

مەزهەری خالقی لەدایکبووی 1938ـی شاری سنەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، نزیکەی 200 بەرهەمی تۆمارکردووە، لە سلێمانی دامەزرێنەری ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"ئینگلیزی سواری سەری زمانی کوردی بووە، نامەوێت بە سەرشۆڕی بچمەوە سنە "