کێشەی بێ کارەبایی گوندەکان چارەسەر بوو

ستوونە شکاوەکانی بەری مەرگە چاککرانەوە

964+

ژێوار خدر

بەهۆی رەشەباوە  لە ناحیەی بنگرد لە نێوان گوندی قەرەتەپە و سەرسیان، چەندین ستوونی 11 مەتری هێڵی 11 کی ڤی شکان و بووە هۆی پچڕانی کارەبای هەر یەک لە ناوچەکانی سەرسیان و بەردەکۆز.

دوای گەیشتنی تیمەکانی هۆبەی کارەبای بنگرد، کێشەکە چارەسەر کرا و ئەم ئێوارەیە کارەبا بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای دوکان بە 964ـی وت، شەوی رابردوو ستوونەکان شکاون و لە بەیانی زووەوە تیمەکانمان سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشەکەن و ئێستا سەرجەم ستوونەکان گۆڕاون و ستوونی تازەمان لە شوێنیان داناوەتەوە و ئەم ئێوارەیە گرفتی بێ کارەبایی چارەسەر دەبیت و کارەبا دەدرێتەوە بە هاوڵاتییان.

وتیشی، بەهۆی رەشەباکەوە حەوت ستوونی کارەبا شکابوون و هەر یەک لە گوندەکانی سەرسیان و بەردەکۆز و چەند پڕۆژەیەکی ناوچەکەش بێ کارەبا ببوون.

رەشەبا کارەبای بەشێک لە گوندەکانی سنووری بنگردی بڕی  

رەشەبا کارەبای بەشێک لە گوندەکانی سنووری بنگردی بڕی