"هەڵمەتێکە لەدژمان"
هەسەدە: ئێمە ئاسانکاریمان بۆ براکەی ئەسەد نەکردووە بگاتە عێراق
964+
ژووری هەواڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رەتیدەکاتەوە کە ماهیر ئەسەد، برای سەرۆکی پێشووی سووریا، بەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا هەڵاتبێت بۆ عێراق.
هەسەدە رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن هێزە کوردییەکان ئاسانکاریان بۆ ماهیر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد کردووە بەمەبەستی گەیشتن بۆ عێراق، “درێژەپێدەری هەڵمەتەکانی هاندانە لە دژی هێزەکانمان”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەسەدە، لە ناوچە سنوورییەکانی دەروازەی قائیمی سنووریی لەگەڵ عێراق و ناوچە سنوورییەکان لە رۆژئاوای دێرەزۆر زیاتر لە سێ هەزار سەرباز و ئەفسەر خۆیان رادەستی عێراق کردووە و ئەو رێگانە کراوەبوون و پێویستی نەکردووە هیچ کەسێک بەشێوەی قاچاغ دەربازبکرێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای عێراق بەشێوەیەکی باش میوانداری لەو ئەفسەر و سەربازانە کردووە و بۆ ناوچەی ئارام گواستراونەتەوە.