لیرەی سوری گەرمی کردووە
بەردەم بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەرناکەوێت و دەرگاش نەکراوتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دەرگای بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی داخراوە و لە ژورەوە کارەبا نییە، لەبەردەمیشیدا قەرەباڵغیەکی ئێجگار زۆر دروستبووە.
پەیامنێری 964 چووتە ئەوێ و دەڵێن کارەبا نییە بۆیە بەردەم بازاڕەکە ئاوایە، لیرەی سوریش وایکردووە کە ئەو ناوە بەرنەکەوێت لەبەر کڕیار و فرۆشیار.
ئێستا نرخی ئەمڕۆی یەک ملیۆن لیرەی سوری گەیشتووەتە نزیکەی 520 هەزار دینار لە هەرێم.
پێداچوونەوە: توانا نەقی