گرافیک؛ 964+
زۆربهى ناوچهكان له ژێر سفر دابوون
شهوى رابردوو ههرێمی كوردستان ساردترین شهوى پاییزى بهڕێكرد
964+
فهرهاد حهسهن
شارەزایەکی بواری کەشناسی بهوردى چاودێرى دۆخى كهشوههواى ههرێمی كوردستانى كردووه و پێیوایه شهوى رابردوو ساردترین شهوى پاییزى ئهمساڵ بووه كه ههرێمى كوردستان بهڕێیكردووه.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی درهنگانى شهوى رابردوو بڵاویکردەوە، شهو تاوهكو كاتى بەرەبەیان (شەممە لەسەر یەکشەممە) ساردترین شەوی پاییزی ئەمساڵ دەبێت و لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لەژێر سفرەوە دەبێت و دیاردەی شەختە (زوقم) دروست دەبێت.
ئهو ناوچانهى ههرێمی كوردستان كه ئهو كهشناسه دیاریكردبوون بریتین له ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆران دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ یەکەمجار لەم ناوچانە -15 بۆ -17 پلەی سیلیزی لەژێر سفر تێپەڕدەکات و هەولێر و سلێمانی ساردترین گەورە شاری هەرێمی کوردستانن پلەکانی گەرما لە هەولێر دەگاتە -3 پلە ژێر سفری سەدی و لە سلێمانیش دەگاتە -5 پلە لەژێر سفری سەدی.
لە قەزای پێنجوێن و دەورووبەری پلەکانی گەرما درەنگانی شەو بۆ کاتی بەرەبەیان -7 تێپەڕدەکات و لە قەزای ئاکرێش پلەکانی گەرما دەبێتە -5 پلە لەژێر سفر.”
بهقسهى ئهم شارهزایه، ئهمڕۆ یەکشەممە کەشوهەوا لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە و بۆ ماوەیەک پەستانی بەرز و وشکە ساردی جێگەی دەگرێتەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان لە رۆژدا پلەکانی گەرما نزم دەبێت و لەشەواندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و دەگاتە ژێری سفری سەدی بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان لە شەواندا کەشێکی زۆرسارد دەبێت.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو لەدواى رێكهوتى 20.12.2024 پێشبینی دەکرێت کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، لەسەر نەخشە بەدیارکەوتووە، بەڵام جێگیر نییە.