دوکانێکی فرۆشتنی سەوزەوات و میوە . وینە: 964+
"بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خۆمانە"
كشتوكاڵی هەرێم هاوردەكردنی چەند سەوزە و میوەیەكی لە دەرەوە قەدەغە كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ئاشكرای كرد، وەزارەتی كشتوكاڵ چەند جۆرە سەوزە و میوەیەكی قەدەغەكردووە لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە بكرێن، ئەمەش لە پێناو ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆی كوردستانە.
هێمن سەیدموراد ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024 بە 964ی وت، وەزارەتی كشتوكاڵی كوردستان بڕیاریداوە هاوردەكردنی چەند سەوزە و میوەیەك تا ماوەیەكی دیارینەكراو قەدەغە بكات، ئەوانیش، پەتاتە، قەرنابیت، خاس، كەلەرم و شێلم و چەند میوەیەك، لە ئێران و وڵاتانی دیكەوە هاوردە دەكرێن، ئەمەش لە پێناو بەبازاڕكردن و ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی كوردستان، كە ئێستا پێگەیشتوون.
روونیشیكردەوە، ئەو بڕیارە تا ماوەیەكی دیارینەكراو جێبەجێ دەكرێت و كەی بەرهەمی خۆمانە كەمی كرد و پێویستی بازاڕی دابین نەكرد، بە شێوەیەكی ئاسایی رێگە بە هاتنی ئەو سەوزە و میوانە لە دەرەوە دەدرێت.
هێمن سەیدموراد ئاشكراشی كرد، ئەو جۆرە بڕیارانە تازەنین و هەركاتێك پێویست بووبێت لە پێناو بەرژەوەندی بەرهەمی ناوخۆیی و جوتیارانی كوردستان دراون و بەردەوامیش دەبن.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سەوزە و میوەی هاوردەی گران كردووە
سەوزە و میوە
تاوەکو ملیۆنێک دینار سزاکەیانە
زێدەڕۆییەکانی سەر شەقامی کۆرنیشی کەرکوک لابران و کاسبکارانیش سزا دەدرێن
هیچ شوێنێکیان نییە
سەوزە و میوە فرۆشەکانی سەرشەقام سزا دەدرێن و دەگات بەیەک ملیۆن دینار
لە هەولێر
پارساڵ 160 فرۆشیار و خاوەنکار شوێنەکانیان پێداخراوە
شارەوانى: لەبەر لافاو گواستماننەوە