ژینگەپارێزان دەعوەت کران
پیتزایەک بە درێژی حەوت مەتر لە حاجیاوا دروستکرا
964+
محەمەد عەلی – راپەڕین
لە قەزای حاجیاوای سەر بە دەڤەری راپەڕین گەنجێک بەناوی شاڵاو نادر، پیتزایەکی دروستکرد کە درێژییەکەی حەوت مەترە و پانییەکەشی 130 سانتیمەترە.
شاڵاو نادر بە 964ـی وت، ئەگەر بەشێوەیەکی باشتر پشتگیری و سپۆنسەر بکرانەیە، دەیانتوانی پیتزایەکی گەورەتر دروست بکەن و ناویان بچێتە کتێبی گینسەوە، پلانیشیان هەیە ساڵی داهاتوو پیتزایەکی گەورەتر دروست بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی لە دروستکردنی ئەو پیتزایە خزمەتکردنە بە ژینگەپارێزانی قەزای حاجیاوە و دوای برژاندنیشی، بەسەر ئەو ژینگەپارێزانەدا دابەشی دەکات.
شاڵاو نادر وتیشی، تێچووی ئەو پیتزایەی دروستی کردووە، نزیکەی 600 هەزار دینار بووە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری