حاجی ئۆمەرانیش سپیپۆش بوو
لە هەولێر تەنیا چەند دڵۆپێک و لە رواندزیش زۆرترین باران باری
964+
شۆڕش قادری
دوو رۆژە خۆمان بۆ شەپۆلی بەفر و بارانبارین حازرکردووە، کەچی لە شەو و رۆژی رابردوودا باران لە هەولێر تەنیا جامی ئۆتۆمبێلی گرت و کەمێک زەوی تەڕ کرد، بەڵام لە ئیدارەی سۆران و ناوچەکانی باکووری هەرێم باش بوو و رواندز زۆرترین بارانی لێباری.
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسی هەرێم، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە هەولێر تەنیا 0.1 ملم باران باریوە، بەڵام لە رواندز 28.2 ملم باریوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لە حاجی ئۆمەران و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیدارەی سۆران، بەفرێکی باش باری و بەقسەی پەیامنێری 964 لە چیای کۆڕەک نزیکەی 20 سانتیم بەفر باریوە.
رێژەی بارانبارینی 24 کاژمێری رابردوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
هەولێر 0.1 ملم
دهۆک 0.7 ملم
خەبات 1.6 ملم
ئاکرێ 2.6 ملم
پیرمام 7.5 ملم
ئامێدى 1.0 ملم
سۆران 22.7 ملم
بجیل 2.8 ملم
شەقڵاوە 8.0 ملم
گردەسێن 1.3 ملم
بارزان 4.2 ملم
دینارتە 5.1 ملم
ڕەواندز 28.2 ملم
بەردەڕەش 3.7 ملم
مێرگەسور 22.0 ملم
دێرەلوک 4.0 ملم
سیدەکان 25.2 ملم
باعەدر 1.0 ملم
چۆمان 22.0 ملم
قەسرۆک 0.8 ملم
خەلیفان 22.5 ملم
چامانکێ 4.0 مل
زاوێتە 1.0 ملم
سمێڵ 0.6 ملم
شیلادزێ 4.5 ملم