قسەی شارەزایەکی بوارەکەیە
لەناو شارەکان کەشەکە ساردە ئەگینا بەفربارین لە گۆڕێ نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەفر بۆ سەنتەری شارەکان نایە، بەڵکو جەوەکەی ساردە، سبەی شەممە، تا ئێوارەکەی شێ دەمێنێت ئەویش چڕی کەمە، دواتر بەرزە پەستان لەگەڵ هەوایەکی سارد تێکەڵ دەبێت، کزەباو و کەشێکی سارد بۆ ناوچەکان جێ دەهێڵێت.
ئەو زانیاری‌یان قسەی شارەزایەکی کەشناسییە، رەنگە رۆژی 15.12.2024 ساردترین پایزی ئەمساڵ بێت.
ئەمڕۆ هەینی 13.12.2024، سالار عەلی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، لەم شەپۆلەدا بەفر بارین سەنتەری ناوشارەکان ناگرێتەوە، رێژەی بارین کەمە هاتنی شێی دەریاکانیش کەمەم تەنیا بارستە هەوای سارد کە دا دەبەزێت بۆ ناوچەکان شێ نامێنێت.
بە قسەی ئەو، دەبێت بە کەشێکی سارد و وشک، بایەکی سارد و دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەوەش لە کاتێکدا دێت بۆ سەر ناوچەکان؛ بەرزە پەستان زاڵ دەبێت بەسەر نزمە پەستان، لەگەڵ ئەوەش دا ئەم شەپۆلە وردە وردە بەرەو لاوازی دەچێت.
سبەی شەممە 14.12.2024، سەرمایەکی وشک دێتە ناوچەکان لەگەڵ دابەزینی هەوا ساردەکە و مانەوەی شێیەکی کەم، ئەگەری دروستبوونی پڕوشە بەفر هەیە لە سەر و 1000 مەتر لە ئاستی دەریا بۆ رۆژی 15 مانگ سارد ترین پایزی ئەمساڵ دەبێت، سالار عەلی وای وت.
هەروەها، پلەکانی گەرما زۆر ڕوو لە دابەزین دەکات چەند پلەیەک شەوانە لە ژێر سفر دەەمێنێتەوە، هەروەها بە رۆژیش بە هۆی کزە بای باکوور کەشەکە زۆر سارد دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدا، کەشناسی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی ته‌م له كاته‌كانی به‌یانیدا له هه‌ندێك ناوچه، له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ( ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و راپه‌رین هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ) نمه باران و هه‌ندێك كات بارانی مامناوه‌ند به شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارین هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی سێ تا پینج پله نزمتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ، به‌ڵام له كاته‌كانی شه‌و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما زیاتر ده‌بن، خێرای با مامناوه‌ند ده‌بێت له‌نێوان 15-25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا و هه‌ندێك كاتیش چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 13 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 11 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 12 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 13 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 12 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 0 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 10 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 15 پله‌ی سیلیزی