کۆنفرانسی رۆژنامەوانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان _ وێنە_ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراق
نوێنەری یونامی کوڕی عەلی سیستانی بینی
نەتەوە یەکگرتووەکان نایەوێ عێراق بخزێتە ناو ئاگری شەڕەکە
964+
ژووری هەواڵ
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق “یونامی” لەگەڵ محەمەد رەزا حەسەن، کوڕی عەلی سیستانی جەختیان لە تێوەنەگلانى عێراق لە گرژییەکانى ناوچەکە کردەوە.
محەمەد حەسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە کە لە نەجەف بەرێوەچوو رایگەیاند، ئەمە دووەم سەردانیانە بۆ لای سیستانی و هەردوولا جەختیانکردووەتەوە، نابێت عێراق ببێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵدەدات عێراق بەدووربێت لەم بارگرژییە نێودەوڵەتییانەی روودەدەن، تاوەکو بەدیهێنانی سەقامگیری و پەرەپێدانی وڵاتەکە بەدیبێت، گوتیشى “لەو بارەیەوە هەماهەنگییەکی راستەوخۆ لەنێوان یونامی و عێراق هەیە”.
بەگوێرەى راگەیەندراوى یونامى، نوێنەرەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان و کوڕەکەی سیستانی هاوڕابوون لەسەر مەترسیداری بارودۆخی ناوچەکە و بۆچوونیان وابووە دەسەڵاتدارانی عێراق دەتوانن وڵاتەکە لە قەیرانەکانى ناوچەکە بپارێزن.