پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ لەوێن
تیمی مەیدانی 964؛ لە سلێمانی ژمارەیەک بازگە دانراون
964+
ئەحمەد مستەفا
تیمی مەیدانی 964 ژمارەیەک شەقامی سلێمانی دەبینن کە بازگە دانراوە لێیان، ژمارەیەک دیمەنیان تۆمار کردووە و لێیان پرسیوون هۆکار چییە؟ پێیان وتوون، بۆ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و سەرپێچیکار لەوێن.
بینراوە کە تیمە ئەمنییەکان هاوبەشن، لە ئاسایش، پۆلیس و کارمەندانی هاتوچۆ، لە نزیک دەروازەی سەرچناو و لە زەرگەتە و ژمارەیەک شوێنی سلێمانی دانراون.
لە دیمەنەکان دەردەکەوێ، هێزە هاوبەشەکان لەگەڵ راپەڕاندنی ئەرکی ئەمنی، لێپرسینەوە لەو شۆفێرانە دەکەن کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیانی بێ سەرەتایە یان سەرپێچییان لەسەر تۆمار کراوە.
ئەم رێکارە، هاوتایە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ رێگەنەدان بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە شەقامەکان و دەزگای ئاسایش هەرێمی کوردستان بەبیانووی سەپاندن و جێگیربوونی دۆخی ئەمنی.
ئەمە یەکەمجار نییە لە سلێمانی بازگەی لەو جۆرە دابنرێ، پێشتر و چەندجارێک بازگەی هاوشێوە دانراون، بەڵام ئەمشەو لە چەند شەقامێکی جیاواز بینراون.