:وەزارەتی دارایی هەرێم
“دەبێت زانیاری موچە لە وەزارەتی داراییەوە وەربگیرێت”
964+
توانا نەقی
بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت رۆژانە چەندین لێدوانی هەڵە لەسەر موچە و وەزارەتی دارایی بڵاودەکرێتەوە و تا وەزارەت راینەگەیەنێت هیچ زانیاریەک دروست نییە، ئەمە قسەی وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بوو لە کۆنگرەیەکی رۆنامەوانیدا کە ئەمڕۆ ئەنجامییان داوە.
وەزارەتی دارایی لەسەر موچە گۆنگرەی رۆژنامەوانی بەستووە و دەڵێت زۆربەی کێشەکانیان لەسەر موچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە عیراوەوە وردبینی بۆ لیستی موچەی هەرێم کراوە، بەڵام هەندێک لە کێشەکان تەنیا بیانوون و هیچ هەڵەیەک لە هەرێمەوە نییە.
بەغدا تێبینییان لەسەر لیستی موچە هەبووە و تەمویلەکەیان کەمکردووە بەڵام کە بۆمان روونکردنەوە تەمویلەکانیان گەڕاندەوە و ئەوەش ئەوە دەردەخات کە لیستی موچەخۆرانی هەرێم رێکوپێکە و هەڵەی تیادا نیە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ 12.12ـەیە و هێشتا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی 10ـەیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستی هەرسێ مانگەکانی 10 و 11 و 12ـەی رەوانەی وەزارەتی دارای عێراق کردووە