تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی ژنان

مووچەی 900 ژنی کەمدەرامەت بڕدرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

900 ژنی کەمدەرامەت لەلایەن تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتییەوە مووچەیان وەردەگرت، بەڵام مووچەکەیان بڕدرا.

تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی ژنان سەر بە وەزارەتی کارو وکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق مانگانە لە رێگای کارتی بانکیەوە بڕە پارەیەک وەک موچە دابەش دەکات بەسەر ژنان و پیاوانی کەم دەرامەت.

ژمارەیەکی بەرچاو لەو ژنانەی سودمەندن لەو تۆڕە، موچەکانیان لە هەولێر وچەمچەماڵ وسلێمانی وەرگرتوە وەزارەت دەستبەجێ موچەکانیانی راگرت.

شادیە ئەحمەد بەرێوەبەری بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی ژنان بە964ـی وت، زیاتر لە 20 هەزار ژن وئەوکچانەی شویان نەکردوە و بێوەژنن ، ناویان تۆمارکراوە مانگانە موچەیان پێ دەدرێت لە رێگای کارتی بانکیەوە”.

وتیشی ” ئێستا 900 ژن بەهۆی ئەوەی  لە ماڵی کوڕی یاخود کچی لە هەولێر یا قوشتەپە و سلێمانی وچەمجەماڵ دادەنیشێت و هەر لەوێی موچەکانیان وەردەگرن ، وەزارەت لە رێگای جوڵەی کارتی زیرک زانیویەتی ودەستبەجێ موچەکانیان بڕیوە”.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش ”جارێکی دیکە دەبێت توێژەری کۆمەڵایەتی سەردانی ماڵەکانیان بکات مامەڵەیان بۆ بکەن  بۆ ئەوەی موچەکانیان بگەرێتەوە” شادیە ئەحمەد وای وت..
باسی لەوەشکرد، جگە لەوانە 65ژن فەرمانبەرن لە هەرێمی کوردستان ولە کەرکوکیش موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن راوەستاوە و لەکوردستانیش موچەکەی راوەستاوە و چی وەرگرتوە دەبێت بە قیست بیگەڕێنێتەوە بۆیان.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

لە سلێمانی پرۆژەیەک بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان راگە...

لە سلێمانی پرۆژەیەک بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان راگەیەندرا

کارمەندانی هاتوچۆی دەربەندیخان هاوکاری 32 خێزانی کەمدە...

کارمەندانی هاتوچۆی دەربەندیخان هاوکاری 32 خێزانی کەمدەرامەت دەکەن