تا رۆژی یەکشەممە
لەترسی هێرشی تورکیا قوتابییانی چوار گوندی دێرەلوک ناچنەوە بۆ دەوام
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لەترسی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا، سبەی قوتابییانی چوار گوند ناچن بۆ دەوام، ئەنجوومی گوندەکانیش دەڵێت، لە چوار قوتابخانە دەوام نابیت.
ئەنجوومەنی هەر چوار گوندی بەرچی، بلاڤە، گوهەرزێ و سەرگەلێ بڕیاریاندا بەهۆی شەڕی پەکەک و تورکیا، کە دوو رۆژە لەکاتی بەیانیان دۆرن دەکەونە خوارەوە و مەترسیدارە، دەوامی قوتابخانەکان رابگرن بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان.
لە چوار قوتابخانە زیاتر لە 500 قوتابى هەن، ئەو قوتابخانانەی سبەینی دەوامیان نابێت پێکهاتوون لە قوتابخانەی بنەرەتی بەرچی، قوتابخانەی بلاڤە، قوتابخانەی گوهەرز و ئامادەیی نهێل.
لەزگین رەشید، مامۆستای ئایینی گوندی بەرچی و موختاری پێشووی گوندەکە بە 964ـی وت، بەهۆى ئەوەى گوندى بەرچى و گوندەکانی دەوروبەری، خاڵى مەترسیدارن لەنێوان سوپاى تورکیا و پەکەکە، بۆیە بەردەوام مەترسیان لەسەرە و شەڕەتەقە بەردەوام هەیە، بریارماندا تا رۆژی یەکشەممەی داهاتو قوتابیەکان نەنێرین بۆ دەوام.
بێکەس بەرچی، بەڕێوەبەری ئامادەی نهێل بە 964ـی وت، سبەینی مامۆستا دەوامی خۆیان دەکەن، بەڵام قوتابی دەوام ناکەن بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکە، دایک و باوکان منداڵەکانی خۆیان نانێرینە دەوام.
وتیشی، ئەمڕۆش لە کاتژمێر 8:00 تاکو 12:00 تەنیا مامۆستا بوین لە دەوام، هیچ قوتابیەک دەوامی نەکردووە.
هەر چوار گوندەکە دەکەونە ناحیەی دێرەلوک لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: هاوبەش