ئەوە دەزانیت؟
پێشتر شوێنى شاخى گۆیژەو سلێمانى دەریا و ئۆقیانوس بووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شاخە و شاخی گۆیژەیش کە بە پشت و پەنای شاری سلێمانی دادەنرێت، داوا دەکرێت، زیاتر خزمەتیی بکرێت، بۆ ئەوەی ببێت بە شوێنی هەناسەدانی شار.
د. فازیل لاوە پسپۆڕی جیۆلۆجی عێراق و کوردستان بە 964ـی وت، “شاخی گۆیژە یەکێکە لە لەو شاخانەی کە بەهۆی درزەوە دروست بووە و مێژووەکەی بۆ نزیکەی 145 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە”.
ئاشکراشیکرد، پێشتر شوێنی گۆیژە و سلێمانی، دەریا و ئەقیانووس بووە و دواتر لە ئەنجامی چینە بەردەکان، شاخەکانی گۆیژە، ئەزمەڕ، ئەزمەڕە بچکۆلە و هەڕوتە دروست بوون.
د. فازیل لاوە وتیشی، چەندین سیمینار و توێژینەوەیان لەسەر شاخی گۆیژە و دەورووبەری ئەنجام داوە و پێشنیاریان کردووە، ناوچەی شارباژێر بخرێتەسەر پارکی جیهانیی جیۆلۆجی.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری