یاساى بودجەى فیدراڵیش تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنى وەزیران لە بارەى موچە کۆدەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسى موچە و هەوارکردنەوەى یاساى بودجەى گشتیى فیدراڵ، تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ـ12ی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.

“لە پێشەكیی كارنامەدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتەكانی هاوپێچی یاساكە بۆ ساڵی دارایی 2025 و رووداو و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی وڵاتی سووریا گفتوگۆ دەكرێن”، فەرمانگەى میدیا و زانیارى وا دەڵێت.

وەک باسکراوە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەدا، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی راژە بۆ هاوتاكردنی ناونیشانە وەزیفییەكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆژنایی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا راپۆرتی وزیری هەرێم بۆ كاروبارەی پێكهاتەكان سەبارەت بە كاروباری وەزارەتەكەی دەخرێتە ڕوو.

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، تائێستا فەمانبەرانى هەرێمى کوردستان موچەى مانگى 10ـى ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا وەزارەتى دارایى هەرێم لیستى موچەى فەرمانبەرانى هەرسێ مانگەکەى کۆتایى ساڵى رەوانەى بەغدا کردووە.

وەزارەتى دارایى بەردەوامە لە ناردنى لیستى موچە بۆ بەغد...

وەزارەتى دارایى بەردەوامە لە ناردنى لیستى موچە بۆ بەغدا و بازنەى بایکۆتیش فراوان دەبێت