ئاگربەست راگەیەنرا

مەزڵوم عەبدى لەبارەى دۆخى مەنبەجەوە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، رایدەگەیەنێت کە بە نێوەندگیرى ئەمەریکا لە مەنبەج ئاگربەستکراوە.

مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوى کردەوە، لە کاتێکدا بەرخۆدانی شەڕڤانانیان لە شاری مەنبەج بەردەوامە بۆ راگرتنی فراوانبوونی هێرشەکان لە رۆژئاوای فوراتەوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا گەیشتوینەتە رێککەوتنی ئاگربەست لە مەنبەج، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی.

دوێنێش لە ئێکس مەزڵوم عەبدی ستایشی خۆڕاگری هێزەکانی هەسەدە لە شەڕەکانی دوێنێى دژ بە چەکدارانی نزیک لە تورکیا کرد و وتبووى، پێشڕەویی ئەو چەکدارانەیان بەرەو کۆبانێ پوچەڵ کردووتەوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس باسى لەوەش کردبوو، شەڕڤانانمان لە نزیک پردی قەرەقۆزاق بەرخۆدانی بوێرانەیان نیشاندا و هەوڵی پێشڕەوی چەکدارانی سەر بە تورکیایان بەرەو کۆبانێ پوچەڵ کردەوە”.

مەزڵوم عەبدی: روخانی رژێمی سوریا ساتەوەختێکی مێژوویە

مەزڵوم عەبدی: روخانی رژێمی سوریا ساتەوەختێکی مێژوویە