شەڕی مان و نەمان لەسەر پردی قەرەقۆزاق دەکرێت
هەسەدە: زیاتر لە 100 چەکداری سەربە تورکیامان لە نزیک کۆبانێ کوشت
964+
شۆڕش قادری
شەڕی نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە نزیک کۆبانێ گەرمە و هەسەدەش دەڵێت، پردی قەرەقۆزاق کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە و زیاتر لە 100 چەکداریش کوژراون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە، هەموو هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر پردی قەرەقۆزاق و دەوروبەری باشووری کۆبانێ پووچەڵ کراونەتەوە و زیاتر لە 100 چەکداریش کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی کەرەستە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەو گروپانە لەناوبراون و پردەکە بەتەواوی لەو چەکدارانە پاک کراوەتەوە، لەئێستاشدا شەڕ و پێکدادان لە دەورووبەری پردەکە بەردەوامە بۆ پاراستنی پردەکە.
پێشتر سەرچاوەیەکی نزیک لە هەسەدە بە 964ی وتبوو، “لەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشێکی گەورە لەلایەن گروپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیا، بۆ سەر کۆبانێ دەستیپێکردووە و نزیکەی 15 جار بە قورسی شارەکە بۆردومان کراوە.