داوای کەمپین دەکەن

رێکخراوەکانی هەولێر داواى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا دەکەن

+964

ژووری هەواڵ

رێکخراوە مەدەنییەکان لە هەولێر داواکارن لایەنە سیاسییەکان پشتیوانیی رۆژئاواى کوردستان بکەن و لە شارەکانى هەرێمى کوردستان کەمپینى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ ئاوارەکان رابگەیەندرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.12.2024، چالاکوان و رێکخراوە مەدەنییەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا داوایانکرد، ئاژانسە نێودەوڵەتى و رێکخراوە مرۆییەکان بەهاناى پەنابەرانەوە بچن.

هاوکات ترسی خۆشیان لە بوونی پیلانێک لەسەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.

ئەو رێکخراوانە دەڵێن ئەگەرچى ئێستا گەلانى سووریا سەرقاڵى ئاهەنگگێڕانن بەهۆى لەناوچوونى رژێمى سووریا، بەڵام گەلى کورد لە رۆژئاوا ماوەى دوو رۆژە کەوتووەتە بەر هێرش و پەلامارى گرووپە چەکدارە جیاوازەکان و ئێستا لە هەموو کات زیاتر کورد ترسى هەیە پیلانى هەرێمى هەبێت بۆ هێرشکردنە سەر ئەزموونى بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر.

ئیدارەى خۆسەرى رۆژئاوا لێبوردنى گشتى دەرکرد

ئیدارەى خۆسەرى رۆژئاوا لێبوردنى گشتى دەرکرد