لە کەمپەینێکی سێ رۆژیدا

فەرمانبەرانی مەخمور فێردەکرین رووبەڕووی کارەساتە سروشتییەکان ببنەوە

964+

ژێوار خدر

تیمی وەڵامدانەوەی خێرای بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، کەمپەینی (REACH)ـی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆڕاگری و هۆشیاری لە سەر ئاستی ماڵان لە کاتی کارەساتە سروشتییەکان لە قەزای مەخمور راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، کەمپەینی (REACH) بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە یەکەم رۆژیدا کە دوێنێ دووشەممە 9.12.2024 بوو، 50 کەس تێیدا بەشداربوون، کە پێکهاتبوون لە تیمی بەرەنگاربوونەوەی لافاو و کارمەندانی بەرگریی شارستانی و فەرمانبەرانی قەزای مەخمور.

دەشڵێت، لە ماوەی ئەو سێ رۆژەی کەمپەینەکەدا، چەند سیمینارێک لە بوارەکانی: بەرگریی شارستانی، سەرکردایەتیکردنی تیم، شلەژان و چارەسەرەکان و فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش دەکرێن، دەرفەتیش دەدرێت بە تەواوی بەشداربووان بە شێوەی پراکتیکی بابەتەکانی سیمینارەکە جێبەجێ بکەن.

مەخمور بە خاوێنكردنەوەی

مەخمور بە خاوێنكردنەوەی "سەددە"كەی خۆی لە لافاو دەپارێزێت