بۆ ئەوەی زەوییەکانتان لێ نەسێنرێتەوە

بۆ هاوڵاتیانی کەلار؛ ئەوانەی بەرامبەر خانووی زیادەڕۆ زەویتان وەرگرتووە مامەڵەکانتان بکەن

964+

شۆڕش قادری

بەشێک لە هاوڵاتیانی کەلار بەرامبەر رادەستکردن و روخاندنی خانوە زیادەڕۆییەکانیان، زەویان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا خانوە زیادەڕۆییەکانیان نەروخاندووە، ئێستا شارەوانی کەلار مۆڵەتی یەک مانگیان دەداتێ بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو بکەن، ئەگەرنا زەوەیە قەرەبووەکەیان لێ وەردەگیرێتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانی کەلار لیستێکی بڵاوکردووەتەوە، کە 53 کەسیان دانیشتووی گەڕەکی حەمرین و 12 کەسیشیان دانیشتووی گەڕەکی کەلار کۆنن.

شارەوانیی کەلار لە ئاگادارییەکدا داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات، لە ماوەی یەک مانگدا سەردانی شارەوانییەکە بکەن بۆ مامەڵەکردنی رووخاندن یان رادەستکردنی خانووەکانیان، بە پێچەوانەوە زەوی قەرەبوویان لێ وەردەگیرێتەوە .

وێنەیەکی ئەو لیستانەی کە سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردووتەوە:

باخەوانەکانی گردەگۆزینە قەرەبوو رەتدەکەنەوە

باخەوانەکانی گردەگۆزینە قەرەبوو رەتدەکەنەوە

حەوت ماڵ لە لیستی کۆتایی قەرەبووی لیواڕەشەکەی کەلار بێ...

حەوت ماڵ لە لیستی کۆتایی قەرەبووی لیواڕەشەکەی کەلار بێبەش بوون

خاوەن کارگەکانی بلۆک لە کەلار بە قەرەبووەکەیان رازی نی...

خاوەن کارگەکانی بلۆک لە کەلار بە قەرەبووەکەیان رازی نین