یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن ئیمزا کرا

فەڕەنسا راهێنان بە تیمەکانی بەرگريی شارستانيی هەرێم دەکات

964+

شۆڕش قادری

فەڕەنسا لەسەر چۆنیەتی رووبەڕوونەوەی قەیران و کارەساتەکان، راهێنان بە تیمەکانی بەرگريی شارستانيی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 9.12.2024 رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ یان برێم کونسوڵی گشتیی کۆماری فەڕەنسا لە هەرێم ئاشکرای کرد، بە ئامادەبوونی شاندێکی یەکێتيی ئەوروپا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ فەڕەنسا واژۆ کردووە لەسەر ئاڵوگۆڕی زانیاری و راهێنانی تیمە فریاگوزارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران و کارەساتەکان.

وتیشی، “لەبەر ئەوەی هەڵکەوتەی ناوچەکەمان وایە کە کارەسات و رووداوی سروشتی زۆری تێدا روودەدات و فەڕەنساش ئەزموونێکی زۆری لەو بوارەدا هەیە، واژۆكردنی ئەم لێکتێگەیشتنە گرنگییەکی تایبەتی هەیە”.

هاوکات یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم رایگەیاند، “لەم چەند ساڵەدا بینیومانە کە چەندین جار رووداوی ئاگرکەوتنەوە و لافاو لە کوردستان دروست بووە و زیانی مرۆیی و ماددیان گەیاندووە، بۆیە هەوڵ دەدەین هاوکاری و هەماهەنگی باشمان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە چوارچێوەی لێتێگەیشتنەکەدا، چەندین خولی راهێنان بۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەن پەیوەندیدارەکان دەکرێتەوە و کەلوپەلی پێویستیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان بۆ تیمەکان دابین دەکرێت.

هۆشداری ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران لە بارا...

هۆشداری ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران لە بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو

لەسەر کەیسی ئێزدییەک فەڕەنسا پەنا بۆ وەزارەتی دادی هەر...

لەسەر کەیسی ئێزدییەک فەڕەنسا پەنا بۆ وەزارەتی دادی هەرێم دەبات