بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق:
كۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی 11 خەرج دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رێباز حەملان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك ئاشكرای كرد، كۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی 11 خەرج دەكرێت.
رێباز حەملان پۆستێكی كردووە و نووسیویەتی “روونکردنەوەیەک لەسەر سێ موچەی کۆتایی ئەمساڵ”، تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، بە هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی، كە بەردەوام لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لەسەر هێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كورتهێنان، پاش گفتوگۆیەکی زۆر لە بەغداد و پێداچوونەوەیەکی زۆر وردەکاری لەسەر تەرخانی بودجە و موچەی هەرێم و فەسڵ و ماددەکانی بودجە، وەک یەک تیم لەگەڵ وەزیری دەرەوە، وەزیری نیشتەجێکردن، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جێگری ئەمانەی عامە و سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغداد و بەندە لە وەزارەتی دارایی، بە تەنسیق و کاری رۆژانە و بەردەواممان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سکرتێری ئەنجومەن و فەرمانگەی هەماهەنگی و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم، توانیمان موچەی مانگی 10 سەرف بکرێ، کە 761 ملیار دینارە و موچەی مانگی 11یش کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرف دەکرێت، کە نزیکەی 759 ملیار دینارە.
هەروەها دەڵێت، “لە هەمان کاتدا مناقەلەیەک لە تەرخانکراوی هەرێم لە فەسڵی نۆ دەکرێت بۆ سەر فەسڵی یەکی موچە، بۆ پرکردنەوەی بەشێکی کورتهێنانی موچە، موچەی هەرێم پێویستی بە 996 ملیار دینارە بۆ هەر مانگێک”.
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمڕۆ لە بەغداد لیستی موچەی مانگی 12 یان گەیاندووەە وەزیری دارایی عێراق و وەزیر تەحویلی کردووە بۆ وردبینیكردن (تەدقیقکردن).
هەروەها لە كۆتایی پۆستەكەیدا نووسیویەتی، “بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی موچەکان دەکرێت”.
ئەو روونكردنەوەیەی رێباز حەملان لە كاتێكدا هێشتا موچەی مانگی 10 دابەش نەكراوە و فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی موچە دەكەن.
لیستی موچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا
موچە
"كێشەی بەغدا و هەرێم كێشەی ئێمە نییە"
مامۆستایەكی خۆپێشاندەر: ئێمە خۆمان لە هەموو حزبە سیاسییەكان داماڵیوە
"پارەم پێ نییە بە پاس هاتوچۆ بكەم"
مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ موچە گردبوونەوە و شەقامیان داخست
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی فیدڕاڵ
"پێویستە بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی نەکرێت"
لە دەرەوەی خانەقین