تێچووەکەی نزیکەی 700 ملیۆن دینارە

“ناسنامەی شاری هەولێر تازە دەکرێتەوە”

964+

شۆڕش قادری

هەردوو هۆڵی رۆشنبیری و میدیا کە بە ناسنامەی شاری هەولێر ناسراون، بە نزیکەی 700 ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێنەوە و بەرگێکی نوێ دەپۆشن.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، لەسەر بودجەى پارێزگاکە و لە پێناو بەرژەوەنديى گشتی و خزمەتکردنى هاوڵاتیان، دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی هەردوو هۆڵی میدیا و رۆشنبیری، کە بۆ چالاکییە جۆراوجۆرەکان کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، تێچووی نۆژەنکردنەوەی هەردوو هۆڵەکە 697 ملیۆن و 735 هەزار و 600 دینارە و بە شێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى ئاسایی پارێزگاى هەولێر خەرج دەکرێت.

راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر دەڵێت، “هۆڵەکانی میدیا و رۆشنبیرى، وەك ناسـنامەی شارى هەولێر دەناسرێن و مێژوویەكى پڕ شكۆداریى شارەکەن”.

نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی هەولێر دەستیپێکردووە بەڵام گ...

نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی هەولێر دەستیپێکردووە بەڵام گرفتی بۆ دروستبووە

پارێزگای هەولێر: کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەه...

پارێزگای هەولێر: کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەهیدان تەواو بوو