کەشوهەواى کوردستان

ئەمڕۆ و سبەینێ، ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت

964+

وریا فەتاح

کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ هەورو نیمچە هەور بێت، بەڵام بەگشتى گۆڕانکارى زۆر لە کەشەکە روونادات.

وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و خێرایى باش 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممەشەوە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام پلەکانى گەرما 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  21   پلەى سیلیزى

سلێمانی  16  پلەى سیلیزى

دهۆک  21  پلەى سیلیزى

کەرکوک  22  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە  18 پلەى سیلیزى

زاخۆ  22 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران  10 پلەى سیلیزى

سۆران  15 پلەى سیلیزى

گەرمیان  23 پلەى سیلیزى

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە