"سبەینێ دەبینین چى روودەدات"

ئەمە دواین قسەى ئەسەد بووە لە شەوى پێش کەوتنى

964+

وریا فەتاح

سەرۆک وەزیرانى سوریا لە نوێترین چاوپێکەوتندا زۆر نهێنى لەبارەى بەشار ئەسەدەوە ئاشکرا دەکات و باس لەو پەیوەندییەش دەکات کە شەوێک پێش کەوتنى لەگەڵ ئەسەد کردوویەتى.

بەیانى دەیبینن چى روودەدات

ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمە غازى جەلال سەرۆک وەزیرانى سوریا لە چاوپێکەوتنێکى میدیایى دا رایگەیاند، سروشتى پێکهاتەى رژێمى پێشوو بە شێوەیەک بوو کە رێگەى بە پەیوەندى راستەوخۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد، نەدەدا.

وەک باسى دەکات لە دواین پەیوەندی تەلەفونى کە لەگەڵ ئەسەد ئەنجامیداوە، ئەسەدى لە دۆخەکە ئاگادار کردووەتەوە و پێى وتەوە کە بەرگرى نەماوە، بەڵام ئەسەد وتویەتى،” بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین (سبەی دەیبینن)”.

محەمەد غازى لەو چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ سکاى نیوز، زۆر نهێنى ئاشکرا دەکات لەبارەى بڕیارەکانى سوریاشەوە وتویەتى،” ئەسەد بەتەنیا بووە لە بڕیارەکانى سیاسەتى دەرەوە و لەگەڵ ئێمە گفتوگۆى لەسەر نەکردووە”.

لە دواى کەوتنى رژێمەکەى ئەسەدیشەوە، جەلالى وتویەتى،” ئامانجى یەکەممان بەرزکردنەوە ئەمنییەت و ئاسایشە، چونکە گەلى سوریا لە ساڵانى رابردوو ماندوو بووە”.

لەبارەى کاروباى ئەنجومەنى وەزیرانەوە، ئەوەى خستووەتەڕوو کە زۆربەى وەزیرەکان لە دیمەشقن و لە فەرمانگەکانیانەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

ئامادەیى خۆشى پیشاندا کە هاوکارى پێشکەش بکات بۆ گواستنەوەى هەموو دۆسییەکان و هەوڵیش دەدات قۆناغى راگوزەر نەرم و بێ کێشە بێت.

هەر لەو چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆک وەزیران ئامادەیى خۆى پیشاندا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، بە محەمەد جۆلانیشەوە.

حوکمى 53 ساڵەى بنەماڵەى ئەسەد کۆتایى هات

حوکمى 53 ساڵەى بنەماڵەى ئەسەد کۆتایى هات