دوزخورماتوو
باخەوانێکی تەمەن 75 ساڵ نزیکەی هەفتەیەکە بێ سەروشوێنە
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ماوەی پێنج رۆژە هاوڵاتییەکی تەمەن 75 ساڵ لە خورماتوو بێسەروشوێنە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن.
حەسەن رەمەزان، کوڕی ئەو پیاوەی بێسەروشوێنە بە 964ـی وت، دوای نیوەڕی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، وەک رۆژانی ئاسایی باوکی لەماڵ رۆیشتووەتە دەرەوە و چیتر نەگەڕاوەتەوە، تا ئێستاش بێ سۆراغە و شوێن نەماوە بەدوایدا نەگەڕێن.
وتیشی، دواجار پۆلیسی قەزاکەشیان لێ ئاگادارکردووەتەوە، هەروەها کامێراکانی چاودێریشیان پشکنیوە، دەرکەوتووە دواجار لە نزیک یەکێک لە نۆرێنگەکانی قەزاکە بینراوە و پاشان دیار نەماوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، باوکی تەمەنی 75 ساڵە و پیشەی باخەوانە و کارمەندی شارەوانیی قەزاکەیە، هیچ جۆرە نەخۆشییەکی لەبیرچوونەوە و دەروونی نییە و یەکەم جاریشە بەو شێوەیە بڕواتە دەرەوە و نەگەڕێتەوە.
964 پەیوەندی پۆلیسی گشتی قەزاکەوە کرد، عەمید حوسێن عەلی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کەسوکاری هاوڵاتی رەمەزان حەسەن هاتوون و پێیان راگەیاندوون باوکیان ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە بێ سەروشوێنە و لێکۆڵینەویان بۆ رووداوەکە دەستپێکردووە و گەڕانیان بەدوایدا دەستپێکردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پێشمەرگەیەک دوای 10 ساڵ بێسەروشوێنبوون ئەمڕۆ لە سوریا دۆزرایەوە
خورماتوو
داقوق
لە حەوشەی ماڵی خاڵیان؛ برا گەورەیەک بە هەڵە برا 2 ساڵانەکەی شێلا و گیانی سپارد
لە ئێستاوە بۆ وەرزی هاوین ئامادەکاری دەکرێت
"ئەمساڵ خورماتوو - کفری کێشەی ئاوی خواردنەوەیان نابێت"
کێ تەقاندییەوە؟
چیرۆکی گومەز یان مەزارگەی “ئیمام عەلی” لەسەر شاخێکی خورماتوو
"زیاتر لە 1600 ماڵ سوودمەند دەبن"
هاوکارییەکانی خورماتوو لە قامیشلۆ دابەش دەکرێن
1600 خێزان سوودمەند دەبن