داواى کارتى رێگەپێدان دەکەن
جارێکى دیکە خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان گردبوونەوە
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
جارێکى دیکە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان گردبوونەوە و داوا دەکەن کارتى رێگەپێدانانیان بۆ دەربکرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبونەوە، بەفرین ئەحمەد کە خاوەنى ئۆتۆمبێلێکى شاهینەیە بۆ 964 قسەى کردووە، دەڵێت،”داوای چارەسەرێك دەكەین بۆ ئوتومبێلەكانمان، كەس خۆمان لێناكات بەخاوەن، ئوتومبێلەكانمان كەس لێی ناپرسێت و كڕین و فرۆشتنی وەستاوە، هەرچەندە بەهیچ شێوەیەک نایفرۆشم”.
داواش دەکات، کارتى رێگە پێدانیان بۆ بکرێت، بۆ ئەوەى بە یاسایى هاتوچۆ بکەن و هەر شۆفێرێکیش سەرپێچى کرد دەربکەوێت و سزا بدرێت.
رۆژى 2.12.2024، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری دا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا بگیرێت، کە لە ناو ھاوڵاتیان بە شاھینە و مەلیکە ناسراون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح