نەخۆشخانەکان هەرزوو کردیان

لە گەرمیان بایکۆت گەیشتە قوتابخانەکانیش

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان، بەشێک لە قوتابخانەکان بایکۆتیان کردووە، بایکۆتی قوتابخانەکانیش جۆراوجۆرن.

دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە 964ـى وت،”لە گەرمیان بایکۆتی مامۆستایان بەھۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان دەستیپێکردووە”.

وەک باسى دەکات، بایکۆت لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە جیاوازە، قوتابخانە ھەیە بەتەواوی دایانخستوە، ھەندێکیش تەنھا بەڕێوەبەر و ھەندێکی دیکەش بەشێک لە مامۆستاکانیان دەوام دەکەن.

“ھیچ ئامارێکمان لانییە بزانین بە دیاریکراوی چەند قوتابخانە بایکۆتی کردووە، بەڵام دەزانین لە بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بایکۆتیان کردووە”. دارا ئەحمەد واى بە 964 وت.

جگە لە قوتابخانەکان، نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و نەخۆشخانەی قەڵا و سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکانی تەندروستی گەرمیان بایکۆتیان کردووە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژاریش تەنھا چارەسەری برینداری رووداوی ھاتووچۆو فریاگوزارییەکان دەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بازنەى بایکۆت لە سنوورى سلێمانى و گەرمیان فراوانتر دەب...

بازنەى بایکۆت لە سنوورى سلێمانى و گەرمیان فراوانتر دەبێت