کاروبارەکان دەهێننەوە ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان
کێشەی کارگەکانی کوردستان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەبێت
964+
ژوولی عەدنان
لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانی عێراق و ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی هاوبەش پێکهات تا کێشەی کاروباری کارگەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دامەزراندی لێژنەیەکی هاوبەشە تا لە رێگەیەوە کێشەکانی هەناردەی بەرهەمی کارگەکانی هەریمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە تەواوەتی چارەسەر بکەن.
گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 7.12.2024 لە لێدوانێكی تایبەتدا بە 964ی راگەیاند، لێژنەکە لە پێنج کەسی ژووری بازرگانی هەریمی کوردستان و پێنج کەسی ژووری بازرگانی عێراق پێکدێت لەگەڵ سەرۆک و جێگرێک، هەتا بە زووترین کات کێشەکان لە نێوان هەردولا چارەسەر بکەین و بگەینە رێککەوتن”.
وتیشی” لە 90% ی کێشەکان چارەسەر بوون و گەیشتووینەتە ئەنجامی ئەوەی بەم زووانە هەموو کاروباری کارگەکانی هەرێمی کوردستان بە هەناردە و هاوردەشەوە بێتەوە ژووری بازرگانی کوردستان”.
باسی لەوەشکرد ”ئەوەی ماوە کێشەی بانکی پیشەسازی عێراقییە، پێویستیان بە جێگەیەکە لە هەولێر لقی خۆیان بکەنەوە و مامەڵە داراییەکان لە رێگەی ئەوانەوە بکرێت”.
دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەرهەمی کارگەکانیش وتی” داوایانکردووە تا رێکارەکان جێبەجێ دەبێت، رێگە بدرێت بەرهەمی کارگەکان بنێردرێنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق
چونکە لێژنەکە پێویستی رێکخستنی هەندێک بڕیاڕی جیاوزی هەردوو ژوورە پیشەسازییەکەیە ، بەڵام زۆر لێک نزیکن”.