گەرمیان
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و حەوتی دیکەش بریندار بوون
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
نوێ کرایەوە: 2:04
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر ئاگادار کراینەوە کە هاوڵاتییەکی تر لە رووداوی هاتوچۆکەی نێوان کەلار خانەقین گیانی لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە دوو کەسن و باپیر و کوڕەزای یەکن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، چوار لە بریندارەکان پیاو و سێ کەسیشیان ژنن.
هەواڵی سەرەتا
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – خانەقین کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای کەلار – خانەقین لە نزیک گوندی گاکوڵ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا و تۆیۆتا کرۆلا روویداوە”.
وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات د. رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت، شەش برینداری رووداوەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان و پەیوەندیان پێوە کراوە کە برینداری دیکەش بە رێگاوەیە و ستافی نەخۆشخانەکە لە ئامادەباشیدان.
وتیشی، ئەو شەش بریندارەی کە لە نەخۆشخانەکەن دۆخی تەندروستیان خراپە و چارەسەریان بۆدەکرێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری