نەمامەکان لە باکووری کوردستانەوە هێنراون

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە دهۆک دەستیپێکرد

964+

شۆڕش قادری

هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە دهۆک دەستیپێکرد و 40 هەزار و 600 نەمام دەچێندرێن.

هەژماری تایبەتی پارێزگای دهۆک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت هەڵمەتێکی چاندنی نەمام  بە بەشداری عەلی تەتەر پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی شارەکە دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، 40 هەزار و 600 نەمام کە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستانەوە هاوردە کراون، لە پارک و شوێنە گشتییەکانی دهۆک دەچێندرێن.

"رێژەی سەوزایی لە دهۆك زیاترە لە 13%"

40 هەزار داری میوە لە زاوێتە دێتە چاندن

40 هەزار داری میوە لە زاوێتە دێتە چاندن