بەشێک لە خاوەنەکانیان دەستگیر کران

لە هەولێر 40 پاڵاوگە لەسەر پیسکردنی ژینگە داخران

964+

ژووری هەواڵ

لە هەولێر دەیان پاڵاوگە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی ژینگە و پیسکردنی ئاوهەوای شارکە داخران، بەشێک لە خاوەنەکانیشیان دەستگیر کران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.12.2024، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، لە گوێڕ ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لیژنەکانی قایمقامییەت ، پارێزگا ، دەستەی ژینگە و پۆلیسی هەولێر، بەدواداچوونیان بۆ کاری ژمارەیەک پاڵاوگە کردووە و دەرکەوتووە کە 40 پاڵاوگە پابەندی رێنماییەکان نەبوون و هەموویان داخراون.

ئەو پاڵاوگانەی کە داخراون نزیکەی 20 رۆژ بەر لە ئێستا ئاگادار کراون بەوەی پابەندی رێنماییەکان بن، بەڵام گوێیان بە ئاگادارییەکە نەداوە و بە وتەی دڵشاد هیرانی، بەشێک لە خاوەنەکانیشیان دەستگیر کراون.

لە رێگەی قوشتەپە بۆ مەخموریش نزیکەی 13 پاڵاوگە هەن و سەرجەمیان کۆنترۆڵ کراون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر وادەڵێت.

ماوەی چەند هەفتەیەکە ژینگەی ئاسمانی هەولێر پیس دەردەکەوێت، بە گوێرەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە ئەمڕۆ لەلایەن 964 تۆمارکراوە، تەمە رەشەکەش ئاسمانی داگرتووە و یەخەی بەرنادات، هەر کە رۆژ دەبێتەوە و خۆر هەڵدێ ئیتر زۆر بە جوانی هەست بە پیسیی ژینگە دەکەیت.

داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان حکومەتی هەرێمی هێنایە سە...

داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان حکومەتی هەرێمی هێنایە سەرخەت